نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ کۆ دەبنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە پاریس و لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆ دەبێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 13-04-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته پاريس.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ینێ دووشەممە، 14-04-2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرەنسا له كۆشكى ئه‌ليزێ کۆ دەبنەوە.
وەکوو ئەوەی باسی لێ کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ دەکەن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕا دەگۆڕنەوە.
ئەمە شەشەمین سەردانی فەرمیی نێچیرڤان بارزانییە بۆ فەرەنسا. پێشتر چەند جارێک وەکوو سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان چووەتە پاریس.
هاوکات بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 14-04-2025، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی فەرەنسا بکات و لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو پەرلەمان بکەن.