یەکەمین دیوانی شیعری مازیار فایەق بڵاو کرایەوە
(بە کاتی دڵ) یەکەمین دیوانی شاعیری لاو مازیار فایەقە، ئەو گەنجەی کە زۆرترین هۆنراوەی لەلایەن زۆرینەی هونەرمەندانی کوردستانەوە کراوە بە گۆرانی.
ئەم دیوانە، دەیان شیعری نوێی بە بابەت و بڕگەی جیاواز و نوێی لەخۆگرتووە.
بۆ پشتگیری و بەردەوامی ئەم گەنجە شاعیرە، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بەخۆیان، ڕاو سەرنجی پۆزەتیڤی پڕ لە هاندانیان ئاڕاستەی نوسەری دیوانی (بە کاتی دڵ) کردووە.
دیوانی شیعری (بە کاتی دڵ) یەکێک دەبێ لە کتێبە نوێکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری هەولێر کە ئێستا بەردەوامە، پاشان لەسەرجەم کتێبخانەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەران .