دەیڤد لامی: پێویستە هێرشەکانی سەر غەززە بووەستن
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت: هێرشکردنە سەر دوا نەخۆشخانەی غەززە بەو شێوە ترسناکە، پێویستە ڕابگیرێت.
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دوا نەخۆشخانەی غەززە، وای کرد چاودێری تەندروستی بەتەواوی لە شارەکە پەکی بکەوێت.
لامی دەڵێت: نەخۆشخانە مەدەنییەکان چەندین جار بۆردوومان کراون لەوەتەی شەڕی سەر غەززە دەستیپێکردووە، ئەو هێرشە مەترسیدارەی سەر دوا نەخۆشخانەی غەززەش هانمان دەدات بۆ ئەوەی داوا بکەین، پێویستە ئەو هێرشانە ڕابگیرێن و کێشەکان بە ئاشتی و دیپلۆماسییەت چارەسەر بکرێن نەوەک بەخوێن ڕشتن.