قۆناغە یەک لەدوای یەکەکانی تاوانی ئەنفال
شاڵاوی ئه‌نفال كه هاوتای تاوانه‌كانی كیماباران، ته‌عریب، سووتاندنی گوند و دێهاته‌كان و راگواستنی زۆره‌ملێی گه‌لی كورد بوو، شێوازێكی دیكه‌ی جینۆسایدكردنی كورد بوو له‌لایه‌ن ڕژێمی لەناوچووی به‌عسه‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌نفال له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌نزیكه‌یی هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و تێیدا وێڕای زینده‌به‌چاڵكردنی 182 هه‌زار هاووڵاتی كوردی بێ‌تاوان له بیابانه‌كانی باشووری عێراق، هه‌زاران گوند و دێهاتیش سووتێنران و زۆرێك له ناوچه‌كانی كوردستان كیمیاباران كران. ئه‌و پرۆسه‌یه به هەشت قۆناغی جیاواز کرا و كرۆكی پرۆسه‌كه‌ش ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند.