کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەستی پێ کرد
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەستی پێ کرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 03:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 178 ئەندام، دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق شهش تهوهر لەخۆ دەگرێت و تهوهری یهكهم، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای به پارێزگابوونی ههڵهبجه.
ئهمه لهكاتێكدایه له مانگی ئاداری ڕابردووەوە، چەند جارێک بههۆی تهواونهبوونی ڕێژەی یاسایی، دەنگدانی پەرلەمان بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دوا خراوە.
چرۆ شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەردوو سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنی سیاسیان لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن، لایەنەکانیش بەڵێنیان داوە.
پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە 2ـی نیسانی 2023، لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و لە 4ـی ئایاری 2023، خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە.
پارێزگای هەڵەبجە لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و شارەدێکانی خورماڵ، بیارە، سیروان و بەمۆ پێکهاتووە و بە درێژایی 18 کیلۆمەتر هەردوو دەروازەی شوشمێ - تەوێڵە و پشتە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوسنوورە.