نوخشە ناسیح: ڕۆژێکی مێژوییە بۆ هەڵەبجەییەکان
پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەڵەبجەییەکان.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەڵەبجەییەکان، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین ڕۆڵیان تێدا هەبووە و سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
باسی لەوەش کرد، یەک هەڵێوستی لایەنە سیاسییەکان بووە بەرهەمەکەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و ئاسوودەبوونی کەس و کاری شەهیدان بوو.
دەشڵێت: هیوادارین لایەنە سیاسییەکان یەک هەڵێوست بن، بۆ دەست خستنی سەرجەم مافەکانی گەلی کورد.