موسەنا ئەمین: ده‌نگدان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه سەلماندی جگە لە کورد هیچ كه‌س دۆستمان نییە
دوای دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، موسەنا ئەمین ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە یاسایە سەلماندی جگە لە کورد هیچ لایەنێک دۆستمان نییە.
دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: چەند پەرلەمانتارێک هاتوون داوا دەکەن لە بەرانبەر دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا دەنگ بە شوێنی دیکە بدرێت بۆ ئەوەی بکرێتە پارێزگا.
گوتیشی: زیندانییە سیاییەکانی عێراق ستەمی لە هاووڵاتییانی هەڵەبجە کردووە، کە مافەکانی نەداوەتێ.
دەشڵێت: ئێستا پارێزگای هەڵەبجە وەک تەواوی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مافی هەیە.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
له‌م باره‌وه، شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە، هەموو ڕاگەیاندراوەکان دەربارەی یادی ئەنفالمان نەخوێندەوە، تەنیا بۆ ئەوەی کێشە و بیانوو دروست نەبێت.
گوتیشی: پارێزگای هەڵەبجە وەک هەر 18 پارێزگای دیکە هەڵەبجە سوودمەند دەبێت لە سەرجەم مافەکان کە حکوومەتی عێراق هەیەتی بەرانبەر پارێزگاکان.
هاوکات سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ کوردستان24 گوتی: پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەم بەبۆنەی بوونی هەڵەبجە بە 19 هەمین پارێزگای عێراق، چونکە وەک یەکەم کەس بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی پێشنیازکرد لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە، هاوکات پیرۆزبایی لە تاک بە تاکی خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و خەڵکی هەڵەبجە دەکەم
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌یاساكه و تێپه‌ڕاندنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان ئاسته‌نگیان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێنه‌په‌ڕێندرێت، به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئه‌و ئاسته‌نگانه هه‌ڵبگرن، به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵ ده‌درا به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكرێته یه‌ك پاكێج.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختیشی كرده‌وه، پاساوی هه‌ندێك له فراكسیۆنه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ ئاستی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه یه‌ك ناگرێته‌وه، چونكه بابه‌تی هه‌ڵه‌بجه بابه‌تێكی مه‌عنه‌وییه و په‌سندكردنی پرۆژه‌یاساكه كه‌مترین وه‌فایه به‌رانبه‌ر به قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه.