نێچیرڤان بارزانی: به پارێزگابوونی هەڵەبجە كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌ر زوو له لای خۆیه‌وه پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ست پێكرد؛ ده‌شڵێت، به فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى.
دووشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لايه‌ك له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بوون. "ئه‌مه مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه."
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى ڕێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ك پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، هيوادارين ببێته هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. "ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كمانه بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين." و هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.