شاخەوان عەبدولڵا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکات قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە
شاخه‌وان عه‌بدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له یادی پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا، داوا له حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كات دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێبكات و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیان بكاته‌وه .
به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 14ـی نیسانی 2025، رێوڕه‌سمی یادکردنەوەی پرۆسەی (37) ساڵەی پرۆسه‌كانی ئه‌نفالی دژ به‌گه‌لی كوردستان به ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران، لە پەرلەمانی عێراق کرایەوە.
شاخه‌وان عەبدولڵا له‌م بۆنه پڕئازاره‌دا گوتارێکی پێشكه‌شكرد و تێیدا جه‌ختیكردەوە " ئه‌نفال به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژییه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕاگواستنی زۆره‌ملێ و خاپوركردنی لادێ و شاره‌كان، به ئامانجی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه كوردستانیه‌كان و ده‌ركردن و ئاواره‌كردن و دورخستنه‌وه‌ی هه‌زاران هاوڵاتی ڕه‌سه‌ن له ناوچه‌كانیان ، لەگەڵ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی پاكی قوربانیان ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه جیاوازه‌كاندا، وه‌كو حاڵی كه‌سوكارمان له ناوه‌ڕاست و باشور، کە ته‌نها گوناهیان ئه‌وه بووه به حوكمڕانی دیكتاتۆر رازینه‌بوون و ویستویانه به ئازادی و سه‌ربه‌رزی بژین.
شاخه‌وان عەبدلڵا له به‌شێكی دیکەی گوتاره‌كه‌یدا رایگەیاند :" وه‌كو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی گه‌ل به هه‌موو پێكهاته‌و ڕه‌نگه‌كانییه‌وه، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و شه‌رعی و یاساییمان لەسەرشانەو داوا لێکراوین له‌لایەن گه‌له‌كه‌مانەوە، بە داڕشتنی یاسا‌و یاسا به‌ركاره‌كان رێگە لە گەڕانەوەی به‌عس و بیرۆكه شۆڤێنییه‌كانی بگرین، لەسەر حكومه‌تی فیدراڵیش پێویسته، پابه‌ندبێت به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی یاسایی و نیشتمانی له جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی پرۆسه‌كانی ئه‌نفال به مادی و مه‌عنه‌وی، هەروەها لابردنی زیانه‌كان و سوككردنی بارگرانی سه‌رشانیان، لەگەڵ ئەنجامدانی كاری جدی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به كه‌سوكاریان.