فڕۆکەخانەی بەسڕە بەهۆی خۆڵبارینەوە وەستا
حەسەن عەبدولهادی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسڕە ڕایگەیاند: بەهۆی خۆڵبارینەوە، جووڵەی فڕۆکەخانەکەیان وەستاندووە.
دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، حەسەن عەبدولهادی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەسڕە ئاشکرای کرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کە شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکەیانی گرتووەتەوە، جووڵەی فڕۆکەخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە، دەشڵێت: یەک لەو فڕۆکانەی بەرەو فڕۆکەخانەی بەسڕە فڕیوە، بە ناچاری و بەهۆی خۆڵبارینەوە، لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتووەتەوە.