ئیتاڵیا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە دەکات

کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری.

دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە پێگەی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەین،  هەنگاوێکی مێژووییە کە شانازی دەبەخشێتە یادەوەری و داهاتووی شارەکە.

کونسوڵخانەکە دەشڵێت: هیوای حەسانەوە و خۆشگوزەرانی دەخوازین و ئومێدەوارین کە هەرگیز لە هیچ شوێنێکی جیهان دووبارە نەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری.

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.