ئیتاڵیا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە دەکات
کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری.
دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، لە پێگەی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: پیرۆزبایی لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەین، هەنگاوێکی مێژووییە کە شانازی دەبەخشێتە یادەوەری و داهاتووی شارەکە.
کونسوڵخانەکە دەشڵێت: هیوای حەسانەوە و خۆشگوزەرانی دەخوازین و ئومێدەوارین کە هەرگیز لە هیچ شوێنێکی جیهان دووبارە نەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیتاڵیا لە پاڵ هاوشاریانی هەڵەبجە وەستاوە بۆ گەشەپێدان و ئاشتی و هاوکاری.
پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، 14-04-2025، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
Congratulations on the establishment of the Governorate of #Halabja. A historic step that honors the memory and the future of the city. We wish for relief and prosperity, and hope it will never happen again anywhere in the world. Italy stands by the citizens of Halabja for… pic.twitter.com/LZ9YarCeGA
— Italy in KRI (@ItalyinKRI) April 14, 2025