دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

ئەمڕۆ دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە.

 سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، مەروان محەممەد، بەرپرسی نوسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنەسیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکرێتە و دەبێت لایەنەکان لە نوسینگەی نیشتیمانیی لە بەغدا، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

لەبارەی تۆمارکردنی کاندیدی سەربەخۆ گوتیشی: ئەم پرۆسەیە هێشتا وادەکەی دیاری نەکراوە لەگەڵ وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان دەست بە تۆمارکردنی کاندیدانی سەربەخۆش دەکرێت.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند "سەرجەم بریکار و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆن و نوسینگەکانی هەر 18 پارێزگاکەی کۆمسیۆن سەردانی هەولێریان کردووە و گفتوگۆ لەسەر کێشە تەکنیکەکان و چۆنیەتی چارە کردنیان دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی کۆمیسیۆنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment