محەممەد شیاع سوودانی پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی دەکات
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی دەکات و هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەکات.
سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی بەر لە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرس و بابەتانەی هێنرابوونە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، پیرۆزبایی سەری ساڵی ئێزیدی، لە ئێزدیانی کوردستان و عێراق پیرۆز کرد و هیوای کرد جەژنەکەیان بە خۆشی و شادی بۆ بگەڕێتەوە، سوودانی ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، سبەی پشوو دەبێت.
سبەی لە هەرێمی کوردستانیش، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.