ئەمەریکا دوو مانگی داهاتوو لە سووریا دەکشێتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، دوو مانگی داهاتوو لە سووریا دەکشێنەوە.

سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا قۆناغ بە قۆناغ لە سووریا دەکشێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا لەبارەی کشانەوەیان لە سووریا، ئاگەداری دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەو کشانەوەیە لەماوەی دوو مانگدا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، ئیسرائیل تا ئێستاش فشار لە واشنتن دەکات ئێستا  لە سووریا نەکشێتەوە، دەشڵێت: ئیسرائیل ترسی لەوە هەیە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، تورکیا دەسەڵاتی زیاتر بەسەر سووریا بسەپێنێت.