نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە دەکات
محەممەد حەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، پیرۆزبایی لە جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق و په‌رله‌مانتاره‌كان كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه.
سێشەممە 15ـی نیسانی 2025، شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لە محه‌مه‌د بن عه‌وه‌ز ئه‌لحه‌سان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لە عێراق کرد.
لەو دیدارەدا، ئه‌لحه‌سان، پیرۆزبایی لە جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق و په‌رله‌مانتاره‌كان كرد، به‌بۆنه‌ی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه، به‌هه‌نگاوێكی گرنگی زانی بە ئاڕاستەی سڕینه‌وه‌ی شوێنەواری تاوانی كیمیابارانکردنی شاره‌كه و لابردنی زیانه‌كان له‌سه‌ری.
هه‌ردوولا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گۆڕه‌پانی سیاسی و ئەمنی عێراقیان کرد، هاوکات گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی لەبارەی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی کرد بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیری و گرنگی درێژه‌دان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌ی یاسادانان کە لە خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدابێت لە عێراقدا .