سەرۆک بارزانی و موسەننا سامەڕایی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە موسەننا ئەلسامەڕایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.