مەسرور بارزانی: بردنەوەی یانەی دهۆک هەموومانی دڵخۆش کرد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی گفتوگۆیەکی تایبەتدا، لە نۆیەمین دیداری سلێمانی، لەبارەی یاریی شەوی ڕابردووی دهۆک لەگەڵ قادسییەی کوێتی، ڕایگەیاند "یارییەکی زۆر جوان بوو و ئەمە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراق، یانەیەکی عێراقی ئەم جامە بباتەوە. ئەم جارە یانەیەکی کوردستانی، یانەی دهۆک توانی جامی خولی پاڵەوانەکانی کەنداو بباتەوە، جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمان بوو. من پیرۆزبایی لە ئەوان و هەموو خەڵکی عێراق و بە تایبەتی خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم بەردەوام بن لە سەرکەوتن و تەمەنای سەرکەوتن بۆ یانەکانی دیکەی کوردستانیش دەکەم.
لینکی ڕاستەوخۆی گفتوگۆی تایبەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: