عەباس عراقچی نامەی خامنەیی دەگەیەنێتە پوتن

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەی دەستی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی دەگەیەنێتە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا.
ئاژانسی هەواڵی فارسیش بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عراقچی بەسەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی دەچێتە مۆسکۆ و نامەی دەستنووسی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەیەنێتە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا.

لەلایەکی دیکەدا، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، هەن ئاستەنگ بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دروست دەکەن کە ئێستا هەنگاوی باشی ناوە، لەبەر ئەوە ئێستا پێویستمان بە بەڕێوەبەرێکی گشتیی بۆ پرۆسەی ئاشتی هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەتوانێت ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لەبارەی پرسی چەکی ئەتۆمیی ئێران ببینێت .
ئەو گوتانەی عەباس عراقچی لە کاتێکدایە، چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئێران هێشتا نەبووەتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام زۆر لەو ئامانجەیان دوور نین.
هاوکات هەر دوێنێ چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران "ئیرنا" بڵاوی کردبووەوە، گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران، شەممەی داهاتوو، لە ڕۆما دەبێت.
پێشتر، بەرپرسانی ئەورووپا ڕایانگەیاندبوو، دانوستانەکە لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەپرسانی ئێران ڕەتیان دەکردووە و دووپاتیان دەکردووە کە لە عوممان دەبێت.