گوتەبێژی دەستەی ژینگە: لە هەرێمی کوردستان 72 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون

گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان 72 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون.

پێنجشەممە، 17ـی نیسانی 2025، د. سەنعان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری و ژینگەیی و ڕاگەیاندن و گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیاند "لە ساڵی 2024وە تاکوو ئێستا، 72 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان داخراون."

ئەو گوتەبێژە دەڵێت: دەبێت پاڵاوگەکانی دیکە لەگەڵ مەرج و ڕێنماییەکانی ژینگەی هەرێمی کوردستان  کە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە یەکی ساڵی 2020 ـی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەرچووە، دەبێت خۆیان بگونجێنن؛  ئەگەر ئەوە نەکەن، بەهەمان شێوەی پاڵاوگەکانی دیکە، دادەخرێن.

گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان 138 پاڵاوگەمان هەن،لە هەولێر دوو پاڵاوگەی فەرمیی و لە سلێمانی یەک پاڵاوگە کە مۆڵەتییان هەیە.

د. سەنعان عەبدوڵلا ڕاشیگەیاند "لە سلێمانی یەک پاڵاوگەمان هەیە، لە دهۆک 13 پاڵاوگە هەبوون هەموویان بەتەواوی داخراون، لە هەولێریش 138پاڵاوگە هەن و 59یان داخران و کۆی گشتیی 72 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون ."  

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment