یەکشەممەی داهاتوو بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان پشووە
ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە، تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ.) تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا یەکشەممە، پشووی فەرمی دەبێت و ڕۆژی دووشەممە، 21ـی نیسان دەوامی فەرمیی دەست پێ دەکاتەوە.