ڕووسیا لە یەک شەودا 56 درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئۆکرانی خستووەتە خوارەوە

سەربازێکی ئۆکرانی ئەو کاتەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئامادە دەکات
سەربازێکی ئۆکرانی ئەو کاتەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئامادە دەکات

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی 18ـی نیسانی 2025 ڕایگەیاند: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، تەنها شەوی ڕابردوو 56 درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئۆکرانیایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان خستووەتە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەکەدا کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، لەو 56 درۆنەی خستوویانەتە خوارەوە، 27 درۆنیان لە ناوچەی فۆرۆنیچ بوونە، 12 درۆنی دیکەش لە ناوچەی بیلگۆرود و 12 درۆنیان لەسەر دەریای ئازوف .

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای کردووە، 3 درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە قرم و درۆنێکی دیکەشیان لە ئاسمانی روستۆف خستووەتە خوارەوە سەرباری ئەو درۆنە بۆمبڕێژکراوەی لە ئاسمانی هەرێمی کراسنودار تێکشکێندراوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیوویانە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، لە ناوچەی سنووری کۆرسک، هێزەکانی ئۆکرانیا تێک بشکێنن و  165 سەربازیان لێ بکوژن، سەرباری تێکشکاندنی کەل و پەل و ئامێری پێویستی سەربازییان کە پێکهاتبوو لە دوو تانک و زریپۆشێک و 5 ئۆتۆمبێلی گەورەی سەربازیی و 12 ئۆتۆمبێلی دیکەی بچووکی سەربازیی و سێ تۆپ.

 
Fly Erbil Advertisment