ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا دژی چین رێكده‌كه‌ون
رێككه‌وتنێكی هه‌نووكه‌یی سه‌ربازیی دژی چین
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
سه‌ركرده‌كانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن: "هاوپه‌یمانێتییه‌كی باوه‌ڕپێكراو و پابه‌ندبوویان ئیمزاكردووه بۆ بنبڕكردنی رێوشوێنه‌كانی چین له ناوچه‌ی زه‌ریای هیندی و ئارام كه له‌وێدا بازرگانیی و ئازادی كه‌شتییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ئارامی كارێكی بنه‌ڕه‌تییه".
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ستار ستره‌یپ، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌كۆنگره‌ی 2020-ئوسترالیا-ئه‌مه‌ریكا، هاوشانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، وتی: "ئه‌مڕۆ 27ی ته‌ممووز گفتوگۆمان كرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت كرد به‌ئاینده‌ی ناوچه‌كه، وێڕای كاریگه‌ریی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ر ناوچه‌كه. له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاسایشی ده‌ریای باشووری چین و هه‌ردوو زه‌ریای هێمن و هندی بوو".
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌ردوو هاوتا ئوسترالییه‌كه‌یان لیندا ریفۆلدز وه‌زیری به‌رگری و ماریز باین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌شداربوون.
مایك پۆ‌مپێیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی: "دوو جه‌مسه‌ری دیموكراتی گرنگ قه‌یرانێكی هه‌نووكه‌ییان له‌به‌رده‌مدایه كه ئه‌ویش كۆرۆنا ڤایرۆس و چالێنجی دوورخایه‌نی چاوچنۆكییه‌كانی حزبی شیوعی چین، بۆیه پێویستی به مامه‌ڵه‌كردن هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چالێنجه".
ئیسپه‌ر وه‌ها وه‌سفی ناوچه‌ی زه‌ریای ئارام و هیندی كرد كه "له‌كاره یه‌كه‌مینه‌كانی سه‌كۆ و شانۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه".
ستراتیژیه‌تی به‌رگری پێنتاگۆن له ساڵی 2018 جه‌ختكردنه‌وه‌ی بووه له سه‌ر به‌كارهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی بنبڕكردنی تیرۆریزمی چین و رووسیا. به‌پێی ئه‌و ستراتیژه سیاسه‌تی ئابووری و سه‌ربازی له ده‌ریای باشووری چین، هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ له‌قكردنی ناتۆ و گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترسی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا.
ده‌ریای باشووری چین رێره‌وێكی ئاوی كێشه له‌سه‌ره، كه‌شتیگه‌لییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی كه‌شتیگه‌لی حه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و سیستماتیك و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ده‌ریاكه وای له چین كردووه داوا له ئه‌مه‌ریكا بكات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ره بكات.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌نته‌ری ستراتیژیی و توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له واشنگتۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ریای باشووری چین، رێگه‌یه‌كی بازرگانیی و ژیاری و به‌بڕی 3 تریلیۆن و 400 ملیار دۆلار ساڵانه بازرگانی تێدا ده‌كرێت بۆیه لای ئه‌مه‌ریكا گرنگه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، له‌وه‌ش گرنگتر گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له هه‌فته‌ی رابردوو گه‌شه‌ی زیاتری سه‌ند. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنسوڵخانه‌ی چینی له هیوستنی ویلایه‌تی ته‌كساس داخست، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كراون به‌وه‌ی كه هه‌وڵی سیخوڕییان داوه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه. له‌به‌رامبه‌ردا چین داوای داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له تشتكژۆ كردووه.
به‌درێژایی مانگی ته‌ممووز، مه‌شقی سه‌ربازیی و مانۆری سه‌ربازی له‌ناو ده‌ریای باشووری چین به‌رده‌وام بوو، ئه‌ویش دوای گه‌یشتنی كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری ی‌و ئێس ئێس نیمیتز و ئێس ئێس رۆناڵد ریگان و گرووپێك له كه‌شتی ده‌ریایی سه‌ربازی رووه و ده‌ریای باشووری چین.