دووەم حاڵەتی گیان سپاردن بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمار کرا

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند: دووەم حاڵەتی گیان سپاردن بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە لە کەرکووک تۆمار کرا.

شەممە 19ـی نیسانی 2025، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ئاشکرای کرد، یادگار نووری، پەستاری نەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکووک، لە کاتێکدا  و چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە تووشبووانی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کردووە، خۆشی تووشی نەخۆشیەکە بووە و  ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی سپارد.

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، چوار حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لەکەرکوک تۆمار کراون، سێ لەو نەخۆشانە قەسابن بوون و یەکێکیشان کارمەندی تەندروستی و پەرستار بووە.

ئەو پەرستارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانی سپاردووە، بووە دووەم حاڵەتی گیان سپاردن، ڕێکخراوەکان و سەندیکای پزیشکان داوای بەهاناوە چوون لەبەرپرسانی بەغدا دەکەن.