سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمان ڕادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی بالاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

شەممە 19ـی نیسانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 3576 خوازیار بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی لە 14 سەنتەری زمانی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان  لە 13 تاکوو 17ـی نیسانی 2025، کردووە، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت و پرۆسەی ناونووسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات، تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکوومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست یش(Placement test) بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران، دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا(ماستەرو دکتۆرا )لە زانکۆ حکوومیەکانی هەرێمی کوردستان.

لەم لینکەوە ئەنجامەکان دەستەبەر دەبێت

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment