ئەمەریکا.. هەزاران کەس دژی سیاسەتەکانی ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد

لە سەرانسەری ئەمەریکا، هەزاران کەس دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد، ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆپیشاندانیان کرد .

هەزاران کەس لە بەردەم کۆشکی سپی لە واشنتن، خۆپیشاندانیان کردو ترەمپیان تۆمەتبار کرد بەوەی بە شێوەیەکی تاکڕەوانە حوکمڕانیی دەکات و بەبێ ڕێوشوێنی پێویست بیانییەکان دیپۆرت دەکاتەوە. 

هاووڵاتییان  دروشمی "نا بۆ پاشایەتی" و"بیانهێننەوە ماڵەوە" کە ئاماژەیە بەو کۆچبەرانە بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرتکرانەوە،  بەرز کردەوە.

دەشڵێن: ئەوانەی دیپۆرتکرانەوە بۆ سەلڤادۆر، مافی خۆیان لێ زەوت کرا، دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە بەم زووانە هاووڵاتیانی دیکەش لە مافەکانیان بێبەش دەبن.

هەروەها چەند خۆپیشاندانی دیکە لە نیویۆرک بەڕێوە چوو، سەدان کەس لە بەردەم کتێبخانەی گشتیی نیویۆرک کۆ بوونەوە. بەپێی ڕاپۆرتی واشنتن پۆست، لە چەند شارێکی دیکەش، خەڵک ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان دەربڕیوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment