بەشدارێکی پرۆژەی ڕووناکی لە یەک مانگدا تەنها 20 هەزار دینار پارەی کارەبای بۆ هاتووەتەوە
پارەی یەک مانگی بەشدارێکی پرۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، تەنها 20 هەزار دینار بووە. بەشدارەکە پسوولەی پارەی کارەباکەی بۆ کوردستان24 ناردووە و دەڵێت: ههموو ئامێرهكانی ماڵهكهم بهگوێرهی پێویست بهكار دههێنم.
یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پرۆژەی ڕووناکییەوە، ڕایگەیاند: پرۆژەکە بەردەوامە لە فراوانبوون و تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا 415 هەزار هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندن و نزیکەی 600 مووەلیدەی تایبەت لە 35 گەڕەکی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە.