ئیلهام ئەحمەد: ئامادەکاری بەستنی کۆنفرانسی کوردی لە ڕۆژاوای کوردستان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەربە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەڵگانەی لایەنە کوردییەکان هەیانە، لەم کۆنفرانسە ڕادەگەیەندرێن.
ئیلهام ئەحمەد لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24 کە ئەمشەو کاتژمێر 9 پێشکەش دەکرێت، گوتی: دوای دیالۆگ و گفتوگۆی بەردەوامی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان لەبارەی بەڵگەیەک کە لەبارەی یەک هەیانە، ئەم بەڵگەیە لە کۆنفرانسی کوردیدا ڕادەگەیەندرێت، گوتیشی: ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفرانسەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەندێک تێبینی ئاسایی ماون، ئەوانیش چارە دەکرێن، هیوادارین بە زووترین کات کۆنفرانس ببەسترێت.