بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا نرخیان بەرزدەبێتەوە

وێنەی یەکیک لەو بەرهەمانە
وێنەی یەکیک لەو بەرهەمانە

بەهۆی سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە ڕێژەیی 39% بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە نرخەکانیان گران دەبن.

یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، بەهۆی خواست لەسەر چەند بەرهەمێکی خواردەمەنی کوردستان لە ئەمریکا، هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتە لە زیادبووندایە. تەحین، سماق، گوێز و هەنگوینی کوردی خواستی زیاتری لەسەرە، نەک تەنیا لەسەر رەفەی فرۆشگاکان، بەڵکو لە بەشێکی رێستۆرانتەکانیش پشت بە بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستن.

رۆز پرێڤیت - خاوەنی رێستۆرانتی مەیدان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "رێستۆرانتەکانم زۆرترین خواردنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان لێیە ،من بڕێکی زۆر لە تەحین بەکاردەهێنم و هەمیشە پێم وا بووە کە بیرۆکەیەکی باشە ئەگەر بتوانم خۆم هاوردەی بکەم نەوەک لە دابەشکارەکانی بکڕم".

ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: لە ڕێگایی هاورێیکمەوە  کۆمپانیایەکی تایبەت بە دروستکردنی تەحینم ناسی لە هەرێمی کوردستان، کاتێک تامی تەحینەکەم کرد بڕیارم دا ئەو تەحینە بهێنم و لیرە بیفرۆشم.

ئاڵنگاری گەورە لە داهاتوودا پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ کە بەسەر وڵاتاندا سەپاندووە لەنێویاندا باجی 39% ی بەسەر هەر کاڵایەکی هاوردەکراو لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا داناوە ئەمە نرخی کاڵای هەناردەکراوی کوردستان لەنێوخۆی ئەمریکا بەرزدەکاتەوە.