چۆن ده‌سته نهێنییه‌كانی پشت ده‌سه‌ڵات سه‌رۆكایه‌تی بنكۆڵدهكات
راپۆرتێکی شیکاریی لەسەر کتێبێک کە باس لە هەوڵی داماڵینی ترەمپ لە دەسەڵات دەکات
K24- مینیسۆتا- ئەمەریکا:
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له زانكۆ، مامۆستا جۆستن پێترسن باسی وشه‌ی "Deep State"ی كرد و به نموونه‌ش كتێبی "دوژمنه‌كانی تره‌مپ: چۆن ده‌سته نهێنییه‌كانی پشت ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكایه‌تی بنكۆڵدهكات"-ی هێنایه‌وه كه ئه‌م بڕگه‌یه Deep State له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به ده‌ستی پیلانگێڕی وه‌سفده‌كرێت. ئه‌وه‌ش ئاماژه به مه‌حسوبیه‌ت و ده‌ستخستنه ناو سیستمی سیاسی له‌رێگه‌ی حكومه‌تێكی شاره‌وه یان ده‌ستێكی شاراوه‌ى كه‌سانی نهێنی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تێكی شه‌رعی. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی به‌كاردێت له‌نێو سیاسی و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی-دا.
مامۆستا جۆستن پێترسن داوای له‌هه‌موو خوێندكاره‌كان كرد پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر كتێبه‌كه بنووسین. كه‌واته كاره‌كه‌ی منی ئاسانتر كرد. كتێبه‌كه دوو راوێژكاری ناره‌سمی تره‌مپ "كۆری لیڤاندۆڤسكی و دێڤد بۆسی" نووسیویانه. لیڤاندۆڤسكی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه‌ر و بۆسی - یش جێگری بووه.
قوربانی ده‌ستی خیانه‌تی فهرمانبهرهكانیهتی
كتێبه‌كه له نۆڤێمبه‌ری 2018 له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ه‌وه چاپكراوه كه گوزارشته له كۆكراوه‌ی كاتێكی دیاریكراوی رۆژانی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنه‌كانی تره‌مپ و رێكخستنی حساباتی هه‌ردوو نووسه‌ر و سه‌رۆك.
هه‌ردوو نووسه‌ر گوزارشت لهوهدهكهن كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ، چیرۆكێكی بێتام و بێ‌مانا له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه دروستكرا كه ئه‌ویش چیرۆكی تێكه‌ڵه‌یه‌ك له (سیخوره‌كانی روسیا و پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی) بووه‌ته هۆی خستنی هیلاری كلینتۆن. هه‌ربۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه دوژمنه‌كانی تره‌مپ تونێلێكیان كرده‌وه بۆ چوونه ناو كۆشكی سپی، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی له‌قكردنی سه‌رۆكایه‌تی و تێكدانی ئه‌جێنداكانی سه‌رۆك.
هه‌موو ئه‌و دوژمنكارییانهش له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بێوێنه‌ی پشت په‌رده‌وه له ناو كۆشكی سپی و كۆنگرێسدا و دواتر گه‌یشتنیان بۆ لای سه‌رۆك هه‌ر وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی كه پێشكه‌شكردنی ئه‌و دوژمنایه‌تییه بوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رگیز پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه.
هه‌ردوو نووسه‌ر پێیوایه كه تره‌مپ قوربانی ده‌ستی خیانه‌تی فه‌رمانبه‌ره‌كانی و زه‌لكاوی ئه‌و مهخلوقانهیه كه نیه‌تیان خاپوركردنی ره‌وره‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ت بووه.
هه‌ردوو نووسه‌ر روونیده‌كه‌نه‌وه به‌رپرسانی نێو ئیداره‌كه هێرشیان ئه‌كرده سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و كاره‌كانی ئه‌و ملیۆنان كه‌سه‌یان ئاره‌زوومه‌ندانه پشتگوێ ئه‌خست كه ده‌نگیان به تره‌مپ دابوو، هه‌مووشی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، بۆ نموونه له‌لاپه‌ڕه 7ی چاپته‌ری یه‌كه‌مدا نووسیویانه: " ئه‌و بیرۆكراتییانهی كه به هه‌ڵبژاردن نه‌چووبوونه پله‌و پۆسته‌كانه‌وه له ئاژانسه‌كانی وه‌ك ئاژانسی پاراستنی ژینگه و به‌شی ئاگرهكهلچهر، ده‌یانویست كاره یه‌كه‌مینه‌كانی سه‌رۆك په‌كبخه‌ن. ته‌نانه‌ت بڕیاره راستهوخۆكانی سهرۆكایهتیشیان ره‌تده‌كرده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س له كۆشكی سپی نه‌ئه‌توانرا باوه‌ڕی پێبكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنكارانه‌ی هه‌واڵی فه‌یك و ده‌سته‌بژێری لیبرالی و دیموكراتییه‌كان هه‌موویان چاویان له‌سه‌ر لێدانی تره‌مپ و شكستهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی بوو".
ئه‌م كتێبه وه‌ك په‌رچه‌كردارێك وایه
هه‌ر ئینسانه‌و له خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكدا تێڕوانینێكی هه‌یه. ره‌نگه تێڕوانینی من جیاواز بێت له كه‌سێكی تر. بۆ من ئه‌م كتێبه دوو خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌به‌خشێت به خوێنه‌ر: یه‌كه‌میان پاڵپشتیكردنی تره‌مپ یه‌كسانه به پاڵپشتیكردنی ئه‌مریكا. دووه‌م ئۆپۆزسیۆنی تره‌مپ یه‌كسانه به دوژمنی ئه‌مریكا و تره‌مپۆكراسی. كه ئه‌مه سیفه‌تی كه‌سه ئهسۆرهتێریهنسهكان یاخود تۆتهلیتاریهكانه(داپلۆسێنهرهكانه). جگه له‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌ئه‌مریكا بێت و له‌رۆژانی دوای هه‌ڵبژاردندا چاودێری رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنال-ی كردبێت و یاخود ستوونه‌كانی برێت ستێڤنز-ی رۆژنامه‌نووسی له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به وردی خوێندبێته‌وه. گوێی له گفتوگۆی راش لیمبۆ و شۆن هانیتی گرتبێت له رادیۆ گرتبێت، تێده‌گات هه‌ر دوو نووسه‌ره‌كه وه‌ك په‌رچه‌كردارێك چه‌ند كه‌ڵكیان له‌و به‌رنامه و راپۆرتانه وه‌رگرتووه. یاخود كه‌سێك ئه‌و كتێبانه‌ی خوێندبێته‌وه كه دژی دۆناڵد تره‌مپ ده‌رچوون، ئه‌وا تێده‌گات ئه‌م كتێبه وه‌ك په‌رچه‌كردارێكه له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه، به‌ڵام ده‌شێت له هه‌ندێك شوێنیش هه‌ردوو نووسه‌ر له‌سه‌ر هه‌ق بن و راست بكه‌ن.
لیڤاندۆڤسكی به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوو و جێگره‌كه‌ی، به‌هۆی په‌یوه‌ندی شه‌خسییه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ و گه‌شتكردنی له‌گه‌ڵی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا. پێییانوایه رێكه‌وتن و كاركردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ قورس نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت. نمونه‌ی جۆن كێلی-یان هێناوه‌ته‌وه كه وتوویه‌تی هه‌ست به نائارامی ئه‌كه‌م له كۆشكی سپی‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه دواجار جۆن كێلی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. كێلی سه‌ره‌تا وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و دواتریش بووه به‌رپرسی ئه‌ركانی كۆشكی سپی بۆ سه‌رۆك تره‌مپ له ماوه‌ی31ی ته‌ممووزی 2017 تا 2ی جونی 2018.
20 سێپتێمبه‌ری 2018 هه‌ردوو نووسه‌ر خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كۆشكی سپی و چاویان به دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌وێت، قسه له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كتێبه‌كه و روخسه‌تی لێده‌خوازن سه‌عاتێكیان ده‌وێت بۆ پێكه‌وه قسه‌كردن. ئه‌و قسانه‌ی له‌و دانیشتنه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن هه‌ردوو نووسه‌ر كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن بۆ كتێبه‌كه. جگه له‌وه‌ی ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌نێوان چاپته‌ری دوانزه و سیانزه‌دا داناوه كه له لاپه‌ڕه 171- 186ی گرتووه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا تره‌مپ له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان زیاتر ترسی له میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌یه. هه‌ردوو نووسه‌ره‌كه ده‌ڵێن: "كاتێك ئێمه پرسیارێكمان لێ‌كرد كام دوژمنه له هه‌مووی ترسناكتره، ئه‌ویش وتی: هه‌واڵی فه‌یك، ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی و وتی، پێموایه شتێك كه له‌هه‌مووی گرنگتر كه پێویسته كۆتایی پێبهێنرێت، به‌تایبه‌تی له‌ناو فه‌زای گشتیدا، ئه‌وه‌یه هه‌واڵی فه‌یك زیاتر بۆ خه‌ڵك رونكرێتهوه".
كۆمارییه‌كان له‌ناو كۆنگرێس ناجه‌نگن
تره‌مپ په‌شیمان نییه له‌ده‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژی بوون له‌كۆشكی سپی. لیڤاندۆڤسكی و بۆس ده‌ڵێن:"تره‌مپ وتی، په‌شیمانم له‌وه‌ی رۆژێ زووتر جێمس كۆمی-م ده‌رنه‌كرد كه وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئێف بی ئای كاری ده‌كرد، پێویست بوو رۆژێ دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایم خوارد بهرێمكردایه و بمناردایهته ماڵه‌وه". هه‌روه‌ها هه‌ردوو نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه نیگه‌رانی پێوه دیار بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمارییه‌كان له‌ناو كۆنگرێس به جهسوورییهوه ناجه‌نگن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دارایی دیواره‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك.
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو نووسه‌ره‌كه ئه‌زموونێكی باڵایان نییه له كاری نووسیندا، ئه‌مه دووه‌م كتێبیانه، به‌ڵام له‌رووی سیاسیی و تێكه‌ڵبوونیان له سیاسه‌تدا، قاڵن له‌و بواره‌دا. به‌تایبه‌تی له‌مه‌سه‌له‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن. بۆیه ده‌ستیان گه‌یشتووه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نزیك بوون له تره‌مپ. هه‌ردوو نووسه‌ر جگه له‌تره‌مپ ده‌ستیان گه‌یشتووه به ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری تره‌مپ و قسه‌یان له‌گه‌ڵیان كردووه وه‌ك مایكل كۆهین پارێزه‌ری پێشووی سه‌رۆك تره‌مپ، پۆل مانافۆرت سه‌رۆكی پێشووی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ، كه هه‌ردووكیان تێوه‌گلان له مه‌له‌فی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016.
به‌هۆی نه‌زانی یان به‌ده‌ستی ئانقه‌ست
هه‌ردوو نووسه‌ر ره‌خنه‌ی زۆریان له‌و كه‌سانه گرتووه كه سه‌ره‌تا تره‌مپ وه‌ك باوه‌ڕپێكراو له‌گه‌ڵ خۆی له ئیداره‌كه جێگیری كردوون، به‌ڵام به‌هۆی نه‌زانی یان به‌ده‌ستی ئانقه‌ست كێشه‌یان بۆ تره‌مپ دروستكردووه، له‌وانه: شۆن مایكل سپایسه‌ر سكرتێری پێشووی رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی كه له‌ژێر فشاردا له 21ی جونی 2017 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، جۆزیف وایتهاوس هاجین دوو، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆشكی سپی تا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018 ده‌ستی پێ لهكاركێشرایهوه. به‌و پێیه‌ی له‌كتێبه‌كه‌دا هه‌ردوو نووسه‌ر وا وه‌سفیان كردووه كه وه‌ك راوچی بۆ پاره هاتۆته ناو كۆشكی سپی.
هه‌ردوو نووسه‌ر به‌توندی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سێتی گاری دێڤد كۆهین كه وه‌به‌رهێن و شاره‌زا و كاركه‌ری بانكی ئه‌مریكییه، یانزه‌مین به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئابوری نیشتمانی و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین راوێژكاره ئابورییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ كه له 2ی ئه‌پرلی 2018 ده‌ستی پێ لهكاركێشرایهوه. هه‌رچه‌نده كۆهن به دیموكراتی له قه‌ڵه‌م ئه‌درا، به‌ڵام كاری خۆبه‌خشی زیاتر بۆ كۆمارییه‌كان بووه.
هه‌روه‌ها لیڤاندۆڤسكی و بۆسی به‌هانه بۆ ئه‌و ره‌خنانه ده‌هێننه‌وه كه له تره‌مپ ده‌گیرێت به‌هۆی ره‌تدانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی له رێگه‌ی تویته‌كانییه‌وه. ئه‌وان به‌دوورودرێژی ده‌نووسن له‌سه‌ر تویته‌كانی به‌رپرسی ئێف بی ئای و وه‌زیری داد كه ناوه‌كانیان زۆر له تویته‌كانی تره‌مپ-دا به‌كارهاتووه هه‌ر له جیمس كۆمی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئێف بی ئای-ه‌وه تا ئه‌ندرۆ ماگابی جێگری به‌رێوه‌به‌ری ئێف بی ئای كه ئه‌ویش له جه‌نیوه‌ری 2018 ده‌ستی پێ لهكاركێشرایهوه. هه‌روه‌ها خاتوو لیزا پێج پارێزه‌ری ئێف بی ئای و پیته‌ر سترزۆك سه‌رۆكی پێشووی به‌شی هه‌واڵگری ئێف بی ئای كاتێك له جولای 2017 یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی مۆله‌ر كاریده‌كرد، رۆبه‌رت مۆله‌ر سه‌رۆكی ئێستای ئێف بی ئای دووریخسته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی نامه‌یه‌ك كراوه له‌نێوان خاتوو لیزا پێچ و سترزۆك، كه باس له سه‌ركار لابردنی تره‌مپ ده‌كات له‌رێگه‌ی راپۆرته‌كه‌ی مۆله‌ره‌وه. كه ئه‌ویش رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال ئاشكرای كرد. هه‌موو ئه‌م كه‌سانه سه‌ر به كۆمارییه‌كان بوون. به‌شێك له‌مانه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ خۆی داوای لێكردوون كاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌ڵام دواتر تره‌مپ خۆی ده‌ستی پێ لهكاركێشاونهتهوه یان له‌ژێر فشاری كه‌سانی چوارده‌وریدا ده‌ستیان پێ لهكاركێشرایهوه.
هه‌ردوو نووسه‌ر یه‌كێك له‌و نهێنییانه‌ی باسی ده‌كه‌ن ئامۆژگارییه‌كانی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكایه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2016 بۆ دۆناڵد تره‌مپ، له‌لاپه‌ڕه 101 دا نوسیویانه:"كۆریای باكور گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، بۆیه مه‌هێڵه هیچ كه‌سێك كارت تێبكات كه تهوزیفت بكات له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یان نا". پاشان نوسیویانه:"باراك ئۆباما داوای كردووه له دۆناڵد تره‌مپ كه جه‌نه‌راڵ مایكل فلین نه‌باته ئیداره‌كه‌یه‌وه". كه‌چی تره‌مپ هه‌ردووكیانی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامدا. سه‌باره‌ت به جه‌نه‌راڵ مایكل فلین ته‌نیا 25 رۆژ له پۆستی راوێژكاری ئه‌منی قه‌ومی سه‌رۆك تره‌مپ-دا بوو، دواتر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێف بی ئای و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ئاشكرابوو كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی روسیا له‌ئه‌مریكا.
دوا وته كه‌پێویسته باسی بكه‌ین له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو نووسه‌ر ئه‌م كتێبه‌یان دوای كتێبی "رێگه‌بده تره‌مپ سه‌ركه‌وێت" كه له جێنیوه‌ری 2017 بڵاوكرده‌وه.