هیندستان سنووری پڕكرد له سه‌رباز
گرژی دروست بوو
K24- مینوسۆتا- ئەمەریکا:
هندستان به‌درێژایی سنووری هیمالایا-ی كێشه‌له‌سه‌ر له‌گه‌ڵ چین، 35 هه‌زار سه‌ربازی تری جێگر كرد، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كۆتایی بۆ ئه‌و گرژیانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی له نێوان دوو وڵاته‌كه رویداوه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین پۆست-ی رۆژی 31ی تهمووز، به‌رپرسێكی باڵای هیندستان رایگه‌یاندووه، ئه‌م جوڵه‌یه گۆڕانكاری دروستده‌كات له دۆخی ناله‌باری ناوچه‌كه كه له درێژایی 3 هه‌زار و 488 كیلۆمه‌تر له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه درێژده‌بێته‌وه و بودجه‌ی زیاتر بۆ دۆخی وڵاته‌كه دروستده‌كات.
رۆژی 15 ی حوزه‌یران له‌پێكدادانێكدا هه‌ردوولا به ده‌یان كوژراویان لێكهوتهوه. له‌و پێكدادانه‌دا 20 سه‌ربازی هیندی و 22 سه‌ربازی چینی كوژرا. له‌وكاته‌وه هه‌ردوولا به هه‌زاران سه‌رباز و تۆپی دوورهاوێژ و زریپۆش-یان گه‌یاندۆته ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا.
به‌پێی ئه‌و به‌رپرسه هێزی زیاتر پێویسته بۆ ناوچه‌كه. لیوای خانه‌نشین بی كی شارما به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فكر له دلهی كه دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارییه له هندستان، ده‌ڵێت: "سروشتی كۆنترۆڵكردنی سنوری هه‌ردوولا به‌تایبه‌تی لاداخ گۆڕاوه".
ده‌شڵێت: "بردنی هێزی زیاتر له‌لایه‌ن هه‌ردوولا پاڵنه‌ره بۆئه‌وه‌ی كه پاشه‌كشێ نه‌كه‌ن له هیچ داوایه‌ك و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵای سیاسی نزیك نه‌بنه‌وه".
له ئێستادا، پێكدادانه‌كان كۆتایی هاتووه. ئه‌ویش له‌دوای زنجیره‌یه‌ك گفتووگۆی سه‌ربازی له‌ئاستی باڵا، وتی: "په‌كین له‌به‌شێكی زۆری سنووره‌كانی هێزه‌كانی، كشاندۆته‌وه".
وانگ ون بین وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رۆژی 28ی تهمموز رایگه‌یاند: هه‌ردوو وڵات ئاماده‌گییان تێدایه كه په‌ره به چالاكییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می دانووستانه‌كان بده‌ن له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، وتیشی: "ئومێدده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هندستانه‌وه كاربكرێت بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌مان ئامانجی چین".
به‌ڵام سوپای هیندستان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ری تیابهدیناكرێت له‌سه‌ر ئه‌م داوایانه.
سوپای هیندستان به‌وپه‌ڕی تواناوه پابه‌نده به پاراستنی سنووری كێشه لهسهرهكانیان له‌گه‌ڵ پاكستان كه 742 كیلۆمه‌تره تا رووبه‌ڕووی هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی یاخیبووان له جامۆ و كشمیر و ویلایه‌ته‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵات بێته‌وه و چاودێری هه‌موو خاڵێكی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بكات له درێژایی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ چین.
لاكسمان كۆمار بیهرا توێژه‌ری یاریده‌ده‌ر له په‌یمانگای مانوهار باریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هێزی به‌رگری، ده‌ڵێت: "پابه‌ندبوونی سوپای زیاتر له ناوچه‌ی لاداخ بارگرانی زیاتر ئه‌خاته‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان و پیشكه‌وتن و تێچووی زیاتری دارایی".
ئه‌و ناوچانه‌ی به‌دیاریكراوی سوپای نوێی تێدا جێگیركراوه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه له زستاندا ده‌چێته ژێر 30 پله ژێر سفر (-30 پله‌ی سیلیزی) كه ئه‌مه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه بۆ توانای لۆجستی هندستان.
گه‌یاندنی هێز و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و خۆراك بۆ ناوچه‌كه له هاویندا پێویسته، چونكه له‌وه‌رزی زستاندا گه‌یاندنی ئه‌م پێداویستیانه قورس ده‌بێت.
پاراستن و به‌هێزكردنی سنووری هندستان و چین زۆر ئه‌كه‌وێت له‌سه‌ر هیندستان و فشارێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر بودجه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه، له‌كاتێكدا نیودلهی سێیه‌م گه‌وره‌ترین تێچووی هه‌یه له رووی سه‌ربازیییه‌وه.
تا ئێستا هێزی سه‌ربازی و ده‌ریایی و پیاده‌ی هندستان ئاماده‌گییه‌كی زۆری هه‌یه له‌رووی چه‌كه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هیندستان 60% ی بودجه‌ی سوپای بۆ پێدانی مووچه‌ی سه‌ربازی داناوه كه بریتییه له 1 ملیۆن و 300 هه‌زار سه‌ربازی ئاماده‌كراو و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین سوپا له جیهاندا.