داوا دهكرێت جهژنی قوربان بكرێته وێستگهیهكی دیكهی ئاشتهوایی سیاسی له ههرێمی كوردستان
"دۆخی ههرێمی كوردستان پێویستیی به تهبایی نێوان پارتی و یهكێتییه"
K24- سلێمانی:
ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان چاویان لەوەیە لایەنە سیاسییەکان بۆنەی جەژنی قوربان بکەنە وێستگەی ئاشتەوایی نیشتیمانی و دەرفەتێك بۆ کۆتایی ھێنان بە ناکۆکی و ئاڵۆزيیە سیاسیيەکان، كادیرانی یەکێتی و گۆڕانیش ئامادەیی لایەنەکانیان دەردەبڕن بۆ ئەو ئاشتەواییەی داوا دەکرێت .
لهو بارهیهوه فههمی بورهان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە، دەخوازرێت بە تایبەت یەکێتی و پارتی تەبا بن، وەکو یەکێتیش دەرگای گفتوگۆ بەڕووی ھیچ لایەنێکدا داناخەن.
بزوتنەوەی گۆڕانیش پێیوایە، دۆخی ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە ھەستیارە، بۆیە پێشڕهو رهئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی گۆڕان بە پێویستی دەزانێت، لایەنە سیاسییەکان بە دیدگایەکی نوێوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە، ئەوەش تەنیا بە تەبایی نێوان کۆی لایەنە سیاسییەکان دەکرێت.
لە پەیامی جەژنە پیرۆزەیدا بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆك بارزانی رایگەیاندووە لە پێناو تێپەڕاندنی تەحەدیات و ئەو بارودۆخە سەختەی رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووهتەوە، ئەرکی ھەموو لایەکمانە بە ئاراستەی تەبایی، برایەتی، کاری ھاوبەش و قووڵکردنەوەی فەرھەنگی پێکەوەژیان ھەنگاو بنێین.
H.B