ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ژمارەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن
سێشەممە، 22ـی نیسان، 127 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی تێپەڕ دەبێت. لە ساڵی 1898 یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە، لە قاهیرە، پایتەختی میسر، بڵاو کرایەوە. ڕۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو، بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جەزیرە و بۆتان دەرچووە هەروەها دوو هەفتە جارێك یان درەنگتر، بڵاو دەكرایەوە.