وادەی کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا ڕاگەیەندرا

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە سبەی 24ـی نیسان، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان، ئەو شاندەی کە سبەی لەگەڵ وەزیری داد کۆ دەبێتەوە، پێکهاتووە، لە گولستان کلیچ کۆچیغیت، سێزای تەمەلی و ئۆزتورک تورکدۆغان.

کۆبوونەوەکە کە لە باڵەخانەی وەزارەتی داد بەڕێوە دەچێت.

بڕیار بوو شاندی دەم پارتی لە 18ـی نیسان لەگەڵ یڵماز تونچ کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی سرری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا.