دوای 16 ساڵ لە پەیوەندی، سەرۆك وەزیرانی فنلەندا شووی بە باوكی كچەكەی كرد

زەماوەندەكە لە بارەگای فەرمیی حكومەتدا بەڕێوەچوو

K24- ھەولێر

دوای 16 ساڵ لە پەیوەندیی خۆشەویستی، سەرۆك وەزیرانی فنلەندا، سانا مارین، ئەمڕۆ یەكشەممە، شووكردنی خۆی بە باوكی كچە سێ ساڵەكەی خۆی راگەیاند.

حكومەتی فنلەندا گوتی: رێوڕەسمی زەماوەندەكە دوێنی، بە ئامادەبوونی 40 میوان، لە بارەگای فەرمیی حكوومەتدا بەڕێوەچوو.

مارین لە سەر لاپەڕەی خۆی لە ئینستگرام، وێنەی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردەوە، كە پێش 16 ساڵ لە زانكۆ ناسیویەتی و نووسیویەتی: سوپاس بۆ راوەستانت لەگەڵ مندا.

ھەروەھا لە تێكستێكی ھاوپێچ لەگەڵ وێنەكەدا گوتوویەتی: من دڵخۆشم و سوپاسگوزارم، چونكە ژیانی خۆم ھاوبەش دەكەم لەگەڵ پیاوێك كە خۆشم دەوێت. زۆرشتمان بەیەكەوە بینی و بەشداری خۆشی و ترشی یەكترمان كرد، پشتیوانی یەكترمان كرد لە ھێوری و لە باوبۆراندا.

 

Fly Erbil Advertisment