باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق: به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانین

باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستایشی سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمەکەی کرد، هاوکات خواستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق و کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیتالیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بره‌ودان به هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، کو‌لتوور، پەروەردە و پاراستنی کەلەپووردا، تاوتوێ کران و جه‌ختیان له بەردەوامیی هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاکاندا کرده‌وه.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵی ئەرێنیی ئیتالیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و پشتگیریی بەردەوامی بۆ پێشمەرگە و پرۆگرامەکانی گەشەپێدان دەربڕی، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیتالیا لە کەرتە جیاوازەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند: که وڵاته‌که‌ی به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ستایشی سەقامگیری و پێشکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان کرد و خواستی ئیتالیای بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دووپات کرده‌وه.