هیندستان و پاکستان ڤیزەی هاووڵاتییانیان بۆ وڵاتانی یەکتر هەڵوەشاندەوە

هیندستان و پاکستان ڤیزەی هاووڵاتییانیان بۆ وڵاتانی یەکتر هەڵوەشاندەوە و نیودەلهیش هۆشداریی دەدات.
ئەم هەنگاوانە دوای ئەوە هات، هیندستان پاکستانی بە هۆکاری هێرشێک لەلایەن چەکدارەکانەوە تاوانبار کرد، کە بە هۆیەوە 26 کەس کوژاران.
هیندستان ئاماژەی بەوەش کرد، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە سەرجەم ئەو ڤیزەی کە بە هاووڵاتیانی پاکستانی دەدرێن هەڵدەوەشێنەوە، گوتیشی: دەبێت هەموو ئەو پاکستانیانەی ئێستا لە هیندستانن، پێش تەواوبوونی ڤیزاکانیان بە پشتبەستن بە هێڵی کاتیی پێداچوونەوەکراو، بەجێبهێڵن.
هەروەها وڵاتەکە ڕێوشوێنی دیکەی ڕاگەیاند، لەوانە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانی دیپلۆماسی، داخستنی تاکە دەروازەی سنووری وشکانی کارایی لە نێوان وڵاتەکاندا و ڕاگرتنی ڕێککەوتنێکی چارەنووسساز بۆ دابەشکردنی ئاو.
لە بەرامبەردا پاکستان ئاسمانی خۆی بۆ هەموو هێڵە ئاسمانییەکانی خاوەندارێتی هیندستان داخست، هەروەها هەموو بازرگانییەکانی لەگەڵ هیندستان ڕاگرت.
هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە کشمیر خراپترین هێرش بووە لە ساڵانی ڕابردوودا، خەڵکی مەدەنی ناوچەکەی بە ئامانج گرت.
ڕووداوەکە هیندییەکانی تووشی شۆک و توڕەیی کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی داوای کردەوە دژی دوژمنی سەرەکی وڵاتەکەیان پاکستان بکرێت.
حکوومەتی هیندستان ڕایگەیاندووە، هێرشەکە پەیوەندی "سنوور بەزاندنی" لەگەڵ پاکستاندا هەیە، بەبێ ئەوەی بە ئاشکرا هیچ بەڵگەیەک هەبێت، لای خۆیەوە پاکستانیش ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە هەبێت، کە لەلایەن گرووپێکی چەکداری نەناسراوەوە پێشتر خۆیان بە بەرخۆدانی کشمیر ناودەبرد.
هەر دوێنێ پاکستان دوای گرژییەکان لەگەڵ هیندستان کاروانێک تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی کشمیر کرد.