دۆناڵد ترەمپ: ئامادەم لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران کۆ ببمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو قسانە راستنیین کە دەڵێن: ئەو ڕێگری لە هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کردووە، بەڵام ڕێگە بە ئێران نادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی ئەمریکا گووتیشی: ئامادەیە لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە.

هەرچی پەیوەستە بە دۆخی ئۆکرانیاوە، ترەمپ دووپاتیکردەوە، ئۆکرانیا هەرگیز نابێتە ئەندامی ناتۆ، ئەو شەڕەشی هەڵگیرساوە هۆکارەکەی خواستی پەیوەندیکردنی ئۆکرانیایە بەناتۆوە.

گووتیشی: نیمچە دوورگەی کریمیا وەکو بەشێک لەخاکی رووسیا دەمێنێتەوە.