وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریکا لە واشنتن کۆبوونەوە

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریکا
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریکا

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە واشنتن کۆبووەوە و بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکەی نێوانمان ئەرێنی و باش بوو.

هەینی 25ـی نیسانی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، هاوتا ئەمەریکییەکەی کۆبووەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبارەی کۆبوونەوەکە بە کوردستان24ـی گوت: کۆبوونەوەکەی نێوانمان باش و ئەرێنی بوو.

دوێنێ پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیبووی: بەرەو ئەمەریکا بە ڕێ کەوتین، چەند کۆبوونەوەیەک دەکەین، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا و هەماهەنگیی هەوڵەکان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی گفتوگۆ لەسەر ڕێگەکانی بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاریی لە بوارە جیاوازەکاندا دەکات.