عێراق لە بەفیڕۆدانی خواردندا، پلەی شەشەمی لە ئاستی جیهاندا هەیە
سهبارهت بەفیڕۆدانی خواردن، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی دووەمە و لەسەر ئاستی جیهانیش شەشەمە. بههۆی بهفیڕۆدانی خۆراكیش ساڵانه دوو ملیار دۆلار زیان بە عێراق دهگات.
بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن خواردن لە عێراق بە فیڕۆ دەدرێت، لە کاتێکدا بە گوێرەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 17%.
حەیدەر عەلا، خاوەنی خواردنگەیەکە لە بەغدا، زۆر بایەخ بە ژینگە دەدات و دەڵێت: هەر عێراقییهك ڕۆژانە دوو كیلۆ و 100 گرام خواردەمەنی بەكار دەهێنیت و ئەمە ئەگەر لەسەر ژمارەی دانیشتووان و ساڵێك هەژمار بكەین، 30% خواردنەكە بەفیڕۆ دەدرێت. با هەوڵ بدەین، سیستەمی خۆراك جێبەجێ بكەین بەتایبەت لەسەر منداڵان، چونكە ئەمە بابەتێكی گاریكەرە و لەبەری ئەوی خواردنێكی زۆر داوا بكرێت با بابۆڵەیەک بخورێت.
بەفیڕۆدانی خواردن زیانی ئابووریشی لەسەر عێراق هەبووە، بۆیە پسپۆڕان بە پێویستی دەزانن لایەنە پەیوەندارەكان چارەیەک بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
محەممەد عەلی، چاودێرە و دەڵێت: بەفیڕۆدانی لەو شێوەیە كاریگەریی زۆری لەسەر ژینگە و ئابووریی عێراق هەیە. پێویستە چارە بكرێت و وەزارەتی ژینگەی عێراق لایەنی پەیوەندارە، پێویستە هەموو لایەنەكانی بەرتەسككردنەوەی بەفیڕۆدان بگرێتەبەر.
بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی شارەزایانی بواری ئابووری، ساڵانە زیاتر لە دوو ملیار دۆلار لە ڕێگەی بەفیرۆدانی خواردنەوە، زیان بە ئابووریی عێراق دەگات.
وە شارەزایان هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی زیانی ئابووریی عێراق لەم ڕووەوە كردووە ساڵانە دوو ملیار دۆلار لەو ڕێگەیەوە بە فیڕۆ دەدرێت و ئەمەش وڵاتەكەی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی گەیاندووەتە دووەم و لەسەر ئاستی جیهانیش شەشەم.