ترەمپ هۆشداریی دەداتە پوتن
سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی هێرشەکانی سوپای مۆسکۆ بۆ سەر ناوچە مهدهنییهكان ڕەخنەی لە سەرۆکی رووسیا گرت و ڕایگەیاند، لەوانەیە سەرۆکی ڕووسیا نەیەوێت جەنگ کۆتایی پێ بهێنرێت.
شەممە 26ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس ڕەخنەی لە سەرۆکی رووسیا گرت و نووسیویەتی: هیچ پاساوێك بۆ پوتن نییە ناوچەکانی هاووڵاتییان بۆردومان بکات، بەتایبەت ئەو هێرشانەی ئەو چەند ڕۆژهی ڕابردووی مۆسکۆ بۆ سەر ناوچە مهدهنییهكان ئەنجام دابوو. گوتیشی: ئەو هێرشانە وام لێ دەکات بیر بکەمەوە کە ڤلادیمێر پوتن نایەوێت ئەو جەنگە کۆتایی پێ بهێنرێت.
سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریشی دا و گوتی، ئەگەر بەوشێوەیە دۆخهكه بهردهوام بێت بە شێوازێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ پوتن دەکات ئەویش لە ڕێگەی سزای بانکی و دارایی دەبێت.
هەروەها گوتیشی: دەبێت ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ئیدارەی بایدن و ئۆباما دروستییان کردووە و بۆ ئیدارەکەی منیان بەجێ هێشتووە چارەیان بکەم.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لهگهڵ ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڤاتیکان لە پەراوێزی مەڕاسیمی ماڵئاوایی پاپا، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان کرد.