تره‌مپ، خه‌ونی خانمێكی كلدانی- ته‌لكێفی هێنایه‌دی
له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدرالییه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌تی میشیگان به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌م كلدانی - ئه‌مریكی پاڵاوت له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدرالییه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌تی میشیگان به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه دیترۆیت نیوز-ی رۆژی 30 ته‌ممووز، لیژنه‌ی دادوه‌ری له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌تی میشیگان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پاڵاوتنی هاله جه‌ربوع دادوه‌ری ئۆكلاند كاونتی له چوارچێوه‌ی دانیشتنێكی نائاساییدا. و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پیرانی ویلایه‌ته‌كه به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه.
خاتوو جه‌ربوع، دادوه‌ری پێشووی فیدرالی له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ناوچه‌ی خۆرئاوای میشیگان كاریكردووه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، تره‌مپ، جه‌ربوع-ی دامه‌زراندووه له ناوچه‌یه‌كی پڕ خه‌ڵكی خۆرئاوای میشیگان كه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌و پۆسته به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ر رۆبه‌رت هۆڵمز بێل له‌سه‌ره‌تای 2017 خانه‌نشین بوو.
جه‌ربوع، به دڵنیاییه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌مه هیچ نییه، جگه له خه‌ونێكی ئه‌مه‌ریكی نه‌بێت".
هه‌روه‌ها هه‌موو چاوپێكه‌وتنێكی ره‌تكردووه‌ته‌وه له نووسینگه‌كه‌ی به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت دڵنیایی وه‌رگرێت له بڕیاره‌كه به ره‌سمی.
جه‌ربوع له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ویلایه‌تی میشیگان له مانگی حوزه‌یران، وتی: "وه‌ك كۆچبه‌رێك له‌م وڵاته، به‌ڕاستی هه‌ست به خاكێتی ئه‌كه‌م".
جه‌ربوع له ساڵی 1971 له ته‌لكێف-ی سه‌ربه پارێزگای مووسڵ له دایكبووه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ئێستا له شاری وێست بلۆمفلید-ی ویلایه‌تی شیكاگۆ ده‌ژی.
"به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كم وانه‌م له به‌هاكانی كاره‌كه‌م وه‌رگرتووه به جه‌سورییه‌وه هه‌وڵمداوه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنم له‌هه‌موو كارێك كه پێی گه‌یشتووم. له هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانمدا به‌وپه‌ڕی تواناوه گشتیم كردووه سه‌ره‌تا وه‌ك داواكاری گشتی و ئێستاش وه‌ك دادوه‌ر له داواكاری گشتی ویلایه‌ته‌كه". له‌به‌رده‌می لیژنه‌كه وه‌های وتووه.
جۆن نێلی كینێدی سیناتۆری ویلایه‌تی لویزیانا، كه وه‌ك گوێگرێك ئاماده‌یی دانیشتنه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یران بووه، ده‌ڵێت: "كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كۆچی كردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا منداڵ بووه و ئێستا بوو به یه‌كه‌مین ژنی كلدانی كه پاڵێورا بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی".
جه‌ربوع له ساڵی 2015 له لایه‌ن ریك ستایده‌ر -ی سیناتۆر-ی كۆماری، دامه‌زراوه وه‌ك دادوه‌ر له ئۆكلاند كاونتی و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی زیاتر له 77 كه‌یسی دادگای كردووه و بڕیاری دادی داوه له‌گه‌ڵ گوێگرتن له 500 كه‌یسی دادوه‌ریی.
بڕیاره له 20 ئاب-دا، جه‌ربوع په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ی راوێژكارانی كۆشكی سپی بكات سه‌باره‌ت به كاره‌كه‌ی و زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی كۆشكی سپی و نووسینگه‌ی سیاسی یاسایی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد ئه‌نجامبدات تا كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می 2021.
مارتن مانا سه‌رۆكی كۆمیونیتی كلدانییه‌كان له ستیرلینگ هایتس-ی ویلایه‌تی میشیگان پێیوایه كه ئه‌مه ساتێكی مێژووییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كلدانی.
جه‌ربوع بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی له كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن له زانكۆی میشیگان به‌ده‌ستهێناوه و له ساڵی 1997 بڕوانامه‌ی له یاسا له كۆلێژی ماف-ی زانكۆی واین ستیت به‌ده‌ستهێناوه. له ساڵی 2011 بووه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فیدرالی و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ وه‌ك پارێزه‌ر كاریكردووه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی میشیگان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تاوانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان، هه‌ڵگرتنی چه‌ك به نایاسایی، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی منداڵان بۆ فیلمی سێكسی و بازرگانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان. دواتریش وه‌ك یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له نووسینگه‌ی داواكاری ئۆكلاند كاونتی له ساڵی 1997 تا 2010 كاریكردووه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تاوانی گشتی، كوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سه‌ر منداڵان.