ماکرۆن: شوێنێک بۆ ڕەگەزپەرستی و ڕقلێبوونەوە لە فەرەنسا نییە
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەسەر کوشتنی نوێژخوێنێکی موسڵمان لە یەکێ لە مزگەوتەکانی فەرەنسا هاتە دەنگ و دەڵێت: شوێنێک نییە بۆ ڕقلێبوونەوە لە فەرەنسا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 ڕایگەیاند: ڕەگەزپەرستی و ڕقلێبوونەوە لەسەر بنەمای ئایین، هیچ شوێنێکی نییە لە فەرەنسا، ئەو لێدوانەی ماکرۆن دوای کوشتنی نوێژخوێنێک بوو بە چەقۆ لەنێو مزگەوتێکدا کە بەر لە کوشتنی نوێژخوێنەکە ڤیدیۆی خۆی وێنە گرتووە کە ئامادەکاری بۆ ئەو تاوانە دەکات.
ئیمانوێل ماکرۆن لە پێگەی کۆمەڵایەتی(ئێکس) دووپاتی کردەوە کە ئازادی ئاینی پارێزراوە"، "هاوخەمی و گەلی فەرەنسای بۆ بنەماڵەی قوربانییەکە و موسڵمانانی فەرەنسا نیشاندا.
