عێراق بانگهێشتی ئەحمەد شەرع دەکات

ئەحمەد شەرع
ئەحمەد شەرع

ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق، داوایەکی فەرمی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی بەغدا لە 17ـی ئایاری مانگی داهاتوو.

ئەلبەدرانی ئاشکرای کرد، لەسەر داوای عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، داوایەکی فەرمیان ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کردووە بۆ ئەوەی 17ـی ئایاری مانگی داهاتوو ئامادەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بێت کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی  ئالەنگارییەکانی بەردەم گەلانی عەرەبی دەبێتەوە، دەکرێت.

وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانی بۆ سووریا لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوورییەکان لەنێوان هەردوو وڵات کردووە.

محەممەد یاسین، وەزیری ڕۆشنبیری سووریاش لەو دیدارە ئەوەی گوتووە، عێراق و سووریا بە شارستانییەتێکی کۆن و برایەتی و بوونیان لەسەر خاکێک کە سنوورێکی دەستکرد لێیانی جیا کردووەتەوە، بەیەکتر بەستراونەتەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری سووریا ڕایگەیاند: لەگەڵ عێراق ئامادەی هەماهەنگین لە تەواوی بوارەکان، بۆیە لە بواری ڕۆشنبیری و کلتووریش پەرە بە پەیوەندییەکان دەدەین.