شۆڕش ئیسماعیل: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە

دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە کابینەی داهاتوودا  یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە تەواو دەبێت و بڕیارەکە وایە و ئیرادەی جددیش هەیە لە هەموو لایەکەوە کە ئەم هێزە ببێتە هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی.

ئەو دەڵێت: سەبارەت بە بەرگریی ئاسمانی، هەنگاوی ڕژد نراوە."

دەشڵێت: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامە و هیچ شتێکی وامان نەبیستووە کێشە لە هاوکارییەکاندا هەبێت، ئەکەوێتە سەر ئەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیی بەردەوام بێت و هەنگاوی جددی بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە وەک هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بێت، پێم وایە ئەمە توانایەکی بەهێزی ئەوتۆ دەدات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوانیی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە دابین بکرێت. 

شۆڕش ئیسماعیل، ڕاشیگەیاند "بڕیار دراوە ئەو 138 هەزار پێشمەرگەیە 11 فرقە بێت، ئەو 11 فرقەیەش دوو هێزی پشتیوانیی یەک و دووە، لەگەڵ دوو فەرماندەیی ناوچەی سەربازیی پێک دەهێنێت."

 

 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment