وەزارەتی بەرگریی کەنەدا هۆشداری لە هێرشی قازەکان دەدات

ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا ڕێنمایی بە کارمەندەکانی لە کۆمەڵگەی وەزارەتەکە داوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌گه‌ری هێرشی قازه‌كان كه له ناوچه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا هێلانه‌یان كردووه.
دووشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی ئۆتاوا سیتیزن (Ottawa Citizen) بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا ڕێنمایی بە کارمەندەکانی لە کۆمەڵگەی وەزارەتەکە داوه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌گه‌ری هێرشی قازه‌كانی جۆری (ئه‌نسیرینی) كه له باخچه و ناوچه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا هێلانه‌یان كردووه و هێلكه‌یان داناوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئۆتاوا سیتیزن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قازه‌كان چەند ساڵێکە لە شەقامی کارلینگ لە ئۆتاوا کە باره‌گای وەزارەتی بەرگریی لێیه، هێلانە دەکەن و لە نێوان مانگەکانی ئادار و ئایاری هەموو ساڵێک، لە وەرزی هێلانەکردن و هێلکەداناندا لە ڕادەبەدەر شەڕانگێز دەبن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، وەزارەتی بەرگری کەنەدا ڕێنماییەکانی بۆ کارمەندەکانی دەرکردووە سەبارەت بەوەی کە چۆن مامەڵە بکەن ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر لەلایەن ئەم قازانه‌وه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه قازه‌كان له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی هێرشیان بكرێته سه‌ر و په‌لاماریان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای كردووه به هێمنی مامه‌ڵه بكه‌ن و خۆیان له هێرش و په‌لاماردانیان بپارێزن.