کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران: سێ بەشی چالاکییەکانمان ڕادەگرین

کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لەوەی، سێ بەشی چالاکییەکان ڕادەگرن، چونکە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆمیسیۆنەکە ڕووی لە کەمی کردووە.

دووشەممە 28ـی نیسانی 2025، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی، سێ بەشی چالاکییەکانی لە سەرتاسەری جیهان بەهۆی وەستانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، ڕادەگرێت.

فیلیبۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای پەنابەران ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو سیاسەتە بەرامبەر کۆمیسیۆنەکە و نەتەوە یەگرتووەکان بەردەوام بێت، ناتوانن لە کارەکانیان لەوە زیاتر بەردەوام بن، بە ژمارەی نووسینگەکانیان و پرۆگرام و چالاکییەکانیاندا دەچنەوە.