939 بنەگیای به‌هاری بەو کەسانە چێندرانەوە كه به ڕه‌گه‌وه هه‌ڵیانكێشابوون

ژمارەیەک هاووڵاتیی دوور لە ڕێنماییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی، گژوگیا بەهارییەکانییان لە ڕەگەوە هه‌ڵكێشاوه و هەر زوو لەلایەن بەتالیۆنی ژینگەپارێزیی بارزان ڕێكاریان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، سدیق حەسەن، گوتەبێژی بەتالیۆنی ژینگەپارێزیی بارزان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمڕۆ ژمارەیەک هاووڵاتیی بە مەبەستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای بەهارە چوونەتە نێو سروشتی دەڤەرەکە، بەڵام دوور لە ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی، لە بری به‌كارهێنانی چەقۆ بۆ بڕینه‌وه‌یان، لە ڕەگەوە هه‌ڵیانكێشاون.
سدیق حەسەن گوتیشی: ساڵانە لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان ڕوو لە دەڤەرەکە دەکەن به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گیای بەهارە، بەڵام دەرهێنانی گیا لە ڕەگەوە دوورە لە هەموو ڕێنماییەکان و زیانێکی زۆر بە سروشت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی وشکبوونی گژوگیا بەهارییەکان و ته‌نانه‌ت بۆ ساڵانی دواتریش دووباره ژیانه‌وه و سه‌وزبوونیان قورس ده‌بێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتییانە 939 بنەگیاییان لە ڕه‌گه‌وه دەرهێناوە، بۆیە وه‌كوو ڕێكارێكی فه‌رمی و له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه په‌یڕه‌وكراوه‌كاندا، هەر 939 بنە گیاکەیان بەو کەسانە چاندووەته‌وه.
28ـی ئاداری 2025، هه‌ژار ماهر، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوتبوو: : لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان ڕوو دەکەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە، بەڵام زۆربه‌ى جار ئه‌م گيايانه ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوى بنبڕکردنینان و به ده‌رهێنان له ڕه‌گه‌وه ياخود به شێوازێكى ناته‌ندروستانه هه‌ڵده‌كێشرێن و ده‌شێوينرێن و بۆ سالێكى ئه‌م گيايانه شين نابنه‌وه و له‌نێو ده‌چن.
باسی لەوەش کردبوو، تەنیا لە سنووری سۆران نزیکەی 400 جۆری گیای بەهاری هەیە، بەڵام بەشێکیان لەلایەن هاووڵاتییانەوه بەهۆی دەرهێنانیان لە ڕەگەوە لەنێو چوون و نەماون.