فوئاد حوسێن: له واشنتن باسمان له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند، لە واشنتن، لەگەڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و هەموو هەوڵێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەدەن.
چەند ڕۆژێکە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکایە و چاوی بە چەندان بەرپرسی ئەمەریکی کەوتووە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای هه‌نارده‌كاری نه‌وتی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و باسیان له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وت كردووه.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه چاره بكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، هەردوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کار‌و چالاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێ کرد. لە بەرانبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەم ڕووەدا گیرا.
لە ئاداری 2023ـەوە، بەهۆی بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەی نەوتى هەرێمی کوردستان و کەرکووک لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە. تاوەکوو ئێستا چەند جارێک کۆبوونەوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبووە، بەڵام کۆبوونەوەکان بێئەنجام بوون.