محەممەد جەواد زەریف: هیچ وڵاتێکی ناوچەکە بۆی نییە هەڕەشە لە ئێران بکات

محەممەد جەواد زەریف
محەممەد جەواد زەریف

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەبێ ئێران بەهێزە و هەڕەشەی گەورەشە لەسەر وڵاتانی عەرەبی. وڵاتانی ناوچەکە دەیانەوێت ئاسایش بکڕن، بەڵام ئەوە ئاسایشیان بۆ دابین ناکات.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، سەردەمی هاوپەیمانێتی هەمیشەیی بەسەرچوو. دەڵێت: ئەمڕۆ کاتی هاوپەیمانێتی کاتییە.
جەواد زەریف دەڵێت: ئیسرائیل هەڕەشەیە لەسەر گشت وڵاتانی عەرەبی. دەشڵێت: هیچ وڵاتێک لە ناوچەکە بۆی نییە هەڕەشە لە ئێران بکات بێئەوەی باجی هەڕەشەکردنەکەی بدات.